لێدوانی کۆنگرسی ئەمەریکا لەبارەی ئێرانەوە بۆ پەنجەرە
١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە کۆنگرسی ئەمەریکا بە پەنجەرەی راگەیاند، لە ئێستاوە تا دوو هەفتەی تر ئەمەریکا هیرش دەکاتە سەر ئێران.
سەرچاوە باڵاکەی نزیک لە کۆنگرس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، کە لە دوا دانیشتنی کۆنگرس دا بەشدار بووە و بە پەنجەرەی راگەیاند: دۆخەکە بەوجۆرەیە لێدان لە ئێران لە ئان و ساتدایە.
سەرچاوەکە دەڵێت: رەنگە ئەمشەو هێرش بکرێت، رەنگە سبەی دۆخەکە بگۆڕێت، هاوکێشەکان زوو دەگۆڕێن.
لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرچاوەکە وتی: تەنها پژاک لە نێو هێزە کوردییەکاندا ئامادەکاری کردووە، رەنگە پژاک شەڕ رابگەیەنێت.