حەشدی شەعبی رەوانەی ئێران کرا
١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەگەر هێزی حەشدی شەعبی رەوانەی ئێران کرابن، ئەو هێزانە داخلی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوون.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: هێزی حەشد داخلی رۆژهەژهەڵات نەبووە، نازانم بۆ ناوچەکانی تری ئێران.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، رۆژی سێشەممە، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی لە دەروازە سنورییەکانەوە رەوانەی ئێران کراوە و هێزەکەش سەر بە نوجەبا بوون.