دەرفەتێکی دیکە دەدرێتە کاندیدە دوورخراوەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ

دەرفەتێکی دیکە دەدرێتە کاندیدە دوورخراوەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار

پەنجەرە

کاندیدێکی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، لەو 81 کەسەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردبوو، تەنها 15 کاندیدیان مامەڵە یاساییەکانیان تەواو بووە، باس لەوەشدەکات دەرفەت دراوە بەوانەی مامەڵەکانیان تەواونییە بۆ تەواوکردنی.

د. عەبدوڵڵا عەلیاوایی، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێک دەرفەت بەو کاندیدانە دراوە کە مامەڵەکانیان گرفتی تێدایە، بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان بە دروستی پێشکەش بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەکۆی زیاتر لە 81 کاندید، تەنها 15 دانەیان ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بەهۆی ئەوەی داواکاریی و مامەڵەکانیان تەواو و بێ کەموکورتیین.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەرکەوتەی کوردە و تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون، نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتییە و فوئاد حسێنیش کاندیدی پارتییە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەون، بژاردەکان دەکەونە دەست پەرلەمانتاران.

سەرچاوەکە دەڵێت: بژاردە بکەوێتە دەست پەرلەمانتار هەموو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە، هەرچەندە تائێستا چانسی کاندیدی یەکێتی بەهێزترە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو