سودانی پێش کشانەوەی چەند جارێک لەگەڵ مالکییدا کۆبووەتەوە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:٠٠ پاش نیوەڕۆ

سودانی پێش کشانەوەی چەند جارێک لەگەڵ مالکییدا کۆبووەتەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان ئاشکرایدەکات، پێش ئەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکشێتەوە، محەمەد شیاع سودانی چەند جارێک دانیشتنی دوو قۆڵی لەگەڵ مالکی ئەنجامداوە.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ مالکی، سودانی بڕیاری کشانەوەی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران داوە.

دەشڵێت: هەرچەندە مالکی کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام ئاماژە هەن بۆ ئەوەی لەمپەری بۆ دروست بکرێت لە بەدەستهێنانەوەی پۆستەکەدا، بەکۆی گشتیش پرسەکە لەسەر دۆخی ناوخۆیی عێراق و ناوچەکە دەوەستێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو