پێشمەرگەی "ڕۆژ" دەبرێتە سنووری ڕۆژئاڤا
١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە جووڵەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی "ڕۆژ" دەکەن بە ئاراستەی سنووری ڕۆژئاڤا.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی وت: لەم ڕۆژانەدا هێزەکانی ڕۆژ لە دۆڵی "نەهلە"ـی نزیک ناوچەی چەمانکێ کۆکراونەتەوە و بە ئاراستەی خاڵی سنووری سمێڵکا جووڵەیان پێکراوە.
وتیشی: هۆکاری ئەم جووڵەپێکردنە نازانرێت، بەڵام کە هاوکاتە بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی حەلەب، گومان و پرسیاری درووستکردووە.
پێشمەرگەی ڕۆژ، هێزێکی سەربازیین پێکهاتەکەی کوردی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاڤای کوردستانن و سەر بە هێزەکانی "ئەنەکەسە"ـن و لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پاڵپشتیی و هاوکاریی ئەکرێن.