ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگاکە؟

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٢٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە 

"کاتێک حکومەتێک تەنها بە پەنابردن بۆ توندوتیژی لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر گەیشتووەتە کۆتایی ڕێبازەکەی. ئەگەر پێشهاتی ژێراو ژێر نەیەتە گۆڕێ، پێموایە ئێستا شاهیدی دوا ڕۆژ و هەفتەکانی ئەم دەسەڵاتەین". ئەم لێدوانەی "فریدریش مێرتز"، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر ئایندەی حکومەتی ئێران، ڕاشکاوترین هەڵوێستی بەرپرسێکی ڕۆژئاوایە لەسەر ناڕەزایەتییەکانی ئێستا و وەڵامی پرسیارێکە کە دیسانەوە وروژێنراوەتەوە، ئەمجارەیان لە هەموو کاتێک جددیتر :
 ئایا بەڕاستی حکومەتی ئێران لە لێواری داڕماندایە؟

ئەم پرسیارە لە شەپۆلەکانی پێشووی ناڕەزایەتییەکان و بە تایبەت بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادیی" لە ساڵی (٢٠٢٢)ـدا ئیدی سەری هەڵدا.

بەڵام زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە کە دۆخی ئێستای ئێران لە بنەڕەتدا جیاوازە وەک لە ڕابردوو. ئەوان پێیان وایە کە قەیرانی قووڵی ئابووری، داڕمانی دراوی نەتەوەیی، هەروەها وەرینی گەڵاو بەختی شەرعیەتی سیاسی، هەڕەشەی دەرەکی و نیشانەکانی ماندوێتی دامەزراوەییە حکومەتیەکانە، لە هەمان کاتدا هێندە فشاریان خستۆتە سەر سیستەمی کۆماری ئیسلامی کە وێنەی ئایندەی و مانەوەی خۆی لە هەموو کاتێک زیاتر تەڵخ و ناڕوونتر کردووە.

لە ژینگەیەکی وەهادا هەڵسەنگاندنەکان بۆ چارەنووسی کۆماری ئیسلامی ئێران جیاوازن؛ لە ئەوانەی پێیانوایە کۆتایی حکومەت نزیکە لەوەی کە دەڵێن هەڵوەرینی دەسەڵات یان گۆڕینی دەسەڵات بەبێ داڕمانی تەواو بەردەوام دەبێت. جیاوازی بیروڕاکان بەتەواوی لەسەر چییە و بۆچی سەرەڕای سەختی قەیرانەکە هێشتا وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم پرسیارە نییە؟

ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک شیکاری و هەڵسەنگاندنی توێژەرانی ڕۆژئاوایی و دامەزراوە فکریەکان لەم بوارەدا دەکۆڵێتەوە.

"مایکل دۆرن" لە پەیمانگای هادسۆن کە دامەزراوەیەکی فکری ئەمریکییە، پێی وایە گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش قەیرانەکان بە کردەوە مەحاڵە. 

ئابووری و بژێوی، پریشکی ناڕەزایەتی یان فاکتەری چارەنووسساز بۆ مانەوەی دەسەڵات؟

ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان هەر زوو لە ناڕەزایی ئابووری و بژێوی تێپەڕین و بوونە داواکارییەکی ئاشکرا بۆ کۆتاییهێنان بە حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێندێک لە شرۆڤەکارانی چارەنووسی ڕژێمی ئێران دۆخی ئابووری تەنیا وەک “ پزیسک ” ی ناڕەزایەتییەکان نابینن، بەڵکو وەک بەستێنێک دەبینن کە هەم مەودای ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات و هەم توانای حکومەت بۆ ئیمتیازاتی کاریگەر سنووردار دەکات.

"جەواد ساڵحی ئەسفەهانی" مامۆستای ئابووری لە زانکۆی ڤێرجینیا، لە وتارێکیدا لە ماڵپەڕی پرۆژەی سیندیکێت پێشبینی دەکات کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بتوانێت بەرگەی ئەم شەپۆلە بگرێت، ئەوا مانەوەی "لێشاوی و ناجێگیر و پڕ لە قەیرانی دووبارەبووەوە" دەبێت.

بە بەراوردکردنی دۆخی ئێستا لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ساڵی ( ٢٠٢٢ )دا، دەڵێت کە حکومەت لەو کاتەدا توانی بە پاشەکشەیەکی کۆمەڵایەتی کەمتر تێچووی بەشێک لە فشارەکان کۆنتڕۆڵ بکات - کەمکردنەوەی توندی حیجابی ئیجباری وەک نموونە. بەڵام لەم شەپۆلەی ئێستادا پێی وایە یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی ناڕازیبوون "ئابووری و بژێوی ژیان و داڕمانی دراوی نیشتمانییە"، بوارێک کە وەک خۆی دەنووسێت، حکومەت ناتوانێت بە خێرایی سەقامگیری تێیدا جێگیر بکات؛ بەڵێنەکانی جێی متمانە نین و چاکسازییە ئابوورییە پێشنیار کراوەکان لە کورتخایەندا فشارەکان لەسەر بژێوی ژیان زیاد دەکەن.

"ساڵحی ئەسفەهانی" بەو ئەنجامە دەگات کە بە پێچەوانەی ساڵی ( ٢٠٢٢ )، ئەمجارەیان هیچ "ئامرازێکی سادە" بۆ هێمن کردنەوە نییە و تاکە ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان کەمکردنەوەی گرژییە دەرەکییەکانە؛ ڕێگایەک کە بە بڕوای ئەو بۆ حکومەت قورستر و تێچووی زۆری دەوێت لە پاشەکشەکردن لە کایەی کۆمەڵایەتیدا.

 "مایکڵ دۆرن" لەم بوارەدا دەنووسێت، پێکهاتەی قەیرانی ئابووری، "نەمانی ئەرزشی دراوی نیشتمانی"، بێتوانایی حکومەت لە تەرخانکردنی سەرچاوەکان، وەرینی شەرعیەتی سیاسی و لاوازبوونی ڕێگری سەربازی، حکومەتیان گەیاندووەتە ئاستێک کە مەرج نییە "مانەوەی" بە مانای "پاراستنی سیستەمی هەبوو" بێت. ئەو پێی لوایە ئەگەر ناڕەزایەتییەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن، کۆماری ئیسلامی ناتوانێت ساڵی ( ٢٠٢٦ ) بە "بە هێزی، یەکگرتوویی یان دەسەڵات"ـەوە دەربچێت.

هەروەها "دۆرن" چوار سیناریۆ بە ئەگەر دەزانێت: 

١. داڕمان بەهۆی دابەشبوونی نوخبە و جیاوازی پێکهاتەکان.
٢. داڕمانی ئەمنی.
٣. لەگەڵ گۆڕینی سەرکردایەتی و دەرکەوتنی کەسایەتییەکی تر ( ڕەهبەر ). 
٤. یان بەردەوامی دان لە ڕێگەی سەرکوتکردنەوە. 

بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هیچ کام لەم سیناریۆیانەدا کۆماری ئیسلامی "بەم هەیکەلیەی ئێستای" نامێنێتەوە و گەڕانەوە بۆ دەوڵەتی پێش قەیران بە کردەوە مەحاڵە.

لەم ڕوانگەیەوە ئابووری ئێران زۆر لەژێر  فشارە و هەم گۆڕاوێکە کە ڕەنگە حیساباتی دامەزراوە بەهێزەکانی سەرەوەی وەک سپای پاسداران بگۆڕێت.

هێزی سەرکوت و هاوکێشەی دەسەڵات؛ سوپای پاسداران تا چەند دەوەستێت؟

لە زۆرێک لە هەڵسەنگاندنەکاندا پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە ناڕەزایەتییەکان چەندە بەربڵاون، بەڵکوو تا چەند دامەزراوی ئەمنی بە یەکگرتوویی و گوێڕایەڵ دەمێنێتەوە.

"ڕاز زیمەت"، لێکۆڵەری باڵای ئێران لە ئینستیتیوتی ئیسڕائیلی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نەتەوەیی، لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا لە ماڵپەڕی "بیرمەند"، دۆخی ئێستای ئێرانی بە "دۆخێکی شۆڕشگێڕانەی بەردەوام " وەسف دەکات و بە جددیترین هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی کۆماری ئیسلامی لە دوای شۆڕشەوە ناوی دەبات.

دەشڵێت دوو مەرجی گرنگ بۆ گۆڕینی حکوومەت بەشێوەیەک جێبەجێ کراون:

١. تەشەنەکردنی جوگرافیای ناڕەزایەتیەکان. 

٢. بەشداریکردنی چینە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان. 

بەڵام دەڵێت هێشتا فاکتەری یەکلاکەرەوە هێشتا نادیارە؛ هیچ نیشانەیەکی پچڕان، یان داڕمان، یان هەڵوەرینی جددی لە دەزگا سەرکوتکەر و ئەمنییەکاندا نییە و نوخبەی سیاسیش بە یەکگرتوویی خۆی پاراستووە، لانیکەم لە ڕووکەشدا.

"زیمەت" سێ ئەگەر دەخاتەڕوو: 

١. سەرکوتکردن و گەڕانەوە بۆ بارودۆخی  نائاسایی. 

٢. پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان و دزەپێکردن بۆ ناو درزی ئەمنی و مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر سەقامگیری.

٣. یان وەرچەرخان و گۆڕانکاری لە نێو سیستمی حوکم و گۆڕانکاری لە ئاراستەی سیاسەتدا. کە پێی وایە تا "عەلی خامنەیی" لە دەسەڵاتدا بێت ئەگەری کەمترە.

لە هەڵسەنگاندنێکی "دامەزراوەی نێودەوڵەتی دژە تیرۆر "لە ئیــــــــــسرائیل، "ئەمنون سەفرین"  بەڕێوەبەری پێشووی مۆساد ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێران دەگوزەرێت، هەرچەندە لە ڕووی بەرفراوانی و زۆرییەوە بێ وێنەیە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێک کە "بەتەنه" ببێتە هۆی داڕمانی حکومەت.

ئەم بەرپرسەی پێشووی ئیسرائیلیش، فاکتەری دیاریکەر مەرج نییە وەک پانتایی ناڕەزایەتییەکان بەڵکو وەک دۆخی هێزە ئەمنییەکان دەبینێت؛ تا ئەو کاتەی کە دەزگا  سەرکوتگەرەکان بە یەکگرتوویی و گوێڕایەڵ بمێننەوە، شەقام دەسەڵاتی پێویستی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامی نابێت. لە ڕوانگەی ئەوەوە گۆڕانی ڕاستەقینە کاتێک مومکین دەبێت کە ئەم هاوسەنگییە تێکبچێت، یان بەهۆی دابەشبوون لە هێزە ئەمنییەکان یان لە ئەنجامی فشار و دەستێوەردانی دەرەکی؛ بژاردەیەک کە بە وتەی ئەو، هەڕەشەی لێ کراوە، بەڵام هێشتا فۆرمێکی دیاریکراوی نەگرتووە.

"عەلی ئالفۆنە" شرۆڤەکاری سیاسی و سەربازی پێیوایە کە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی حەتمی و دەستبەجێ نییە، بەڵکو ڕژێم لە بنبەستێکی ستراتیژیدا وە گیرکەوتووە.

"ئەلفۆنە" لە هەڵسەنگاندنەکەیدا لە ماڵپەڕی ئینستیتیوتی دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبیدا دەنووسێت، حکومەت لە نێوان دوو بژاردە دایە: یان ڕێککەوتنی “ ڤەنزوێلان ” لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کە تێچووی دوورخستنەوەی "عەلی خامنەیی" و پاراستنی هەیکەلی ڕژێمی لێدەکەوێتەوە، یان بەردەوامبوونی داڕمانی وردە وردە بەهۆی قەیرانی ئابووری و ڕاپەڕینە بەردەوامەکان.

لەم نێوەندەدا، بە بۆچوونی ئەو، سپای پاسداران هەم پایەی مانەوە و هەم ئامانجی سەرەکییە. ئەم شرۆڤەکارە بە ئاماژەدان بەو هەواڵانەی کە سەبارەت بە "زەرەرمەندانی سوپای پاسداران لە ململانێکاندا" بڵاوکراونەتەوە، پێشبینی دەکات کە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی یەکگرتوویی هێزە ئەمنییەکان. 
جەخت لەوە دەکاتەوە کە داڕمانەکە خێراتر دەبێت کاتێک یەکگرتوویی ئەمنی لاواز بێت یان زیانێکی زۆری پێ بگات، لە ئەنجامی فشاری دەرەکی و بەتایبەتی کردەی سەربازی ئەمریکا. ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە هەواڵی کوژرانی هێزە ئەمنییەکان بە تایبەتی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنگری حکومەتەوە بەخۆیەوە بینیوە.

"شاشانک جۆشی" سەرنووسەری بارودۆخی بەرگریی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، هەروەها دەڵێت کلیلی مانەوەی کۆماری ئیسلامی تەنها شەقام نییە، بەڵکو ڕۆڵی سپای پاسدارانە. دەنووسێت، ئەگەر عەلی خامنەیی لاواز بکرێت یان لاببرێت، خەمی سەرەکی بەشێکی گەورەی دامەزراندنی ڕێژیم، گواستنەوەی دیموکراسی نییە، بەڵکو پێکهێنانی حکومەتێکە کە سوپای پاسداران زاڵ بێت بەسەریدا.

ئەو بەو ئەنجامە دەگا کە ئەگەر پێکهاتەی ئێستاش بڕوخێت، ڕەنگە مانەوەی ڕژیم بە شێوەی ئەمنی- سەربازی بەردەوام بێت، نەک بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان.

جگە لە سەرکوتکردنی ئەمنی، ڕۆڵی سوپای پاسداران لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا لە گۆشەیەکی دیکەشەوە دەبینرێت؛ وەک ئەکتەرێکی سەرەکی سیاسی و ئابووری.

ڕۆبێرت ماگینیس، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، لە یاداشتێکدا لە ماڵپەڕی فۆکس نیوز، تیشک دەخاتە سەر ئەم لایەنە ئەمنی و ئابوورییە: بە گوتەی ئەو، بەسیج -کە لقێکی سوپای پاسدارانە- هێشتا ئامرازێکی کاریگەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەقامەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، بەڵام سوپای پاسداران وەک کۆمپلێکسێکی زەبەلاح هەم پایەی ئەمنی سیستەمەکەیە و هەم "ئیمپراتۆریەتێکی ئابووری"یە.

دەنووسێت بەردەوامی ناسەقامگیریی و گەمارۆ و داڕمانی ئابوری ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی سوپای پاسداران دروست دەکات و دەتوانێت دڵسۆزی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ لۆژیکی مانەوە و پاراستنی سەروەت و سامان بخاتە ناکۆکی. دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ڕەنگە حکومەت بە سەرکوت بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر سوپای پاسداران بەو ئەنجامە بگات کە تێچووی پاراستنی دۆخی ئێستا لە قازانجەکانی زیاترە، ئەوا ڕەوتی داهاتووی دەسەڵات لە ئێراندا دەگۆڕێت.

بەپێی ئەم شیکارییە، لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گورزە قورسانەی کە فەرماندەیی سوپای پاسداران لە شەڕی (١٢) ڕۆژەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە تووشی بوو، تەنانەت ئەگەر حکومەت لە ڕێگەی سەرکوتکردنەوەش بمێنێتەوە، گۆڕانکاری لە ئاراستەی دەسەڵاتدا کاتێک دەکرێت کە تێچووی پاراستنی دۆخی ئێستای سوپای پاسداران لە قازانجەکانی زیاتر بێت.


چەقبەستوویی پێکهاتەیی

کۆمەڵێک لە چاودێران قەیرانی ئێستای ئێران بە نیشانەی چەقبەستوویی قووڵ لە حوکمڕانیدا دەزانن؛ دۆخێک کە بەڕێوەبردنی ناڕەزایی پەیوەست بووە بە بژاردە سنووردار و تێچووی زۆرەکانەوە. لەم ڕوانگەیەوە تەنانەت کەمکردنەوەی کاتی ناڕەزایەتییەکان بە مانای کۆتایی هاتنی قەیرانەکە نییە و کێشەکە بە خێرایی بە شێوەی دیکە دەگەڕێتەوە.

بەڵام "ناسر"، مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز، لە یاداشتێکدا لە ماڵپەڕی "پرۆژە سیندیک"ـدا دەنووسێت کە کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکدایە کە نە توانای سەرکوتکردنی یەکلاکەرەوەی بێ تێچوونی هەیە و نە ئەگەری پاشەکشەی ڕاستەقینەی هەیە.

بە تێڕوانینی ئەو، مەرج نییە ناڕەزایەتییەکان بە تەنیا ببنە هۆی داڕمانی دەستبەجێ، بەڵکو سیستەمەکە دەخەنە ناو چەقبەستوویی پێکهاتەیی: لە لایەک قەیرانی ئابووری و لە لایەکی دیکە لاوازبوونی ڕێگریی ناوچەیی و هەڕەشەی دەستێوەردانی دەرەکی، حکومەت دەخاتە دۆخێکی ناڕوون و دوودڵییەوە.

ناسر پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەگەر شەپۆلی ئێستای ناڕەزایەتییەکان کەم ببێتەوە، "رێگای ئەفول" ناوەستێت. 

دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ڕەنگە داڕمانی تەواوەتی دەستبەجێ نەبێت، بەڵام ئەو سیستەمەی لە شۆڕشی (١٩٧٩) سەریهەڵدا لە قۆناغی کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە و بە پاڵپێوەنانێکی بچووک دەڕوخێت.

"ئێریک لۆب"، لێکۆڵەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باس لەوە دەکات کە ناڕەزایەتییەکانی ئێستا، نەخشێکی ئاشنا پەیڕەو دەکەن کە پێشتر تەحەدای مانەوەی کۆماری ئیسلامی کردووە، بەڵام نەیڕوخاندووە؛ ناڕازیبوونی ئابووری بە خێرایی دەبێتە سیاسی؛ حکومەت بە داخستنی ئینتەرنێت و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و توندوتیژی وەڵامی دەداتەوە؛ و ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبنەوە.

ئەو پێیوایە جیاوازی ئەمجارە ئەوەیە کە ڕژیم لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی شەرعیەتی ناوخۆیی و گوشاری دەرەکی بێوێنە دەبێتەوە. دەرەنجامەکە ئەوەیە کە سەرکوت دەتوانێت مانەوەی کورتخایەن مسۆگەر بکات، بەڵام بەبێ چاکسازیی پێکهاتەیی، سووڕی ناڕەزایەتی - سەرکوتکردن خۆی دووبارە دەبێتەوە و ئاسۆکانی مانەوە "تێچووی زۆری دەوێت"، بۆ بەردەوامیدان.

"تۆم توگێندات"، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی بەریتانیا، هەروەها دەڵێت کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە نیشانەی "گۆڕانکاریی بومەلەرزەیی"ـن و ڕژێمەکە گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخانێکی نەگەڕاوە. 

بەبڕوای ناوبراو، مەرج نییە ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی داڕمانی دەستبەجێ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئیتر توانای وەرگرتنەوەی شەرعییەتی خۆی نییە و ئەوەی دەبینرێت "ڕۆژانی کۆتایی نیزامێکی دڕندەیە".

"تۆگێندات" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز ڕایگەیاند کە جیاوازی نێوان ئێران و نموونەکانی وەک چین لە ساڵی (١٩٨٩)ـدا، ئەوەیە کە هەژموونی سەربازیی سوپای پاسداران و حوکمڕانی ئایدۆلۆژیای پیاوانی ئایینی و شکستێکی قووڵی ئابووری گەیشتووەتە بنبەست. دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ڕەنگە دەسەڵات بە سەرکوتکردن بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە، بەڵام چیتر توانای بنیاتنانەوەی سەقامگیری و شەرعیەتی ڕابردووی نییە.

دەرئەنجامی ئەم بۆچوونانە ئەوە دەردەخات کە ناکۆکییەکی کەم لە نێوان زۆربەی شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە "قوڵی قەیرانەکە" هەیە و پێیانوایە لێکتێگەیشتنی بێ وێنەی قەیرانە ئابوورییەکان و وەرینی شەرعیەت و گوشارە نێودەوڵەتییەکان کۆماری ئیسلامیی لە یەکێک لە خاڵە ناسکەکانی مێژووی خۆیدا داناوە.

هەرچەندە زۆرێک پێیان وایە کە هێشتا بەربەستی جددی لەبەردەم "ڕووخانی دەستبەجێی ڕژێم"ـدا هەیە، بەڵام نزیکەی هەموو ئەم شرۆڤەکارانە لەسەر خاڵێک کۆکن، ئەویش گەڕانەوە بۆ سەقامگیری پێشوو تا ڕادەیەکی زۆر مەحاڵە، چونکە بە گوتەی ئەوان، ئێستا حکومەت لە چەقبەستوویەکدا گیرۆدە بووە کە نە چاکسازی و نە سەرکوت ناتوانن بۆ هەمیشە بڵێسەی تووڕەیی گشتی بکوژێننەوە.

لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەم دۆخە ئەگەر حکومەت بمێنێتەوە، وێنەیەکی "کۆتایی هەڵوەرینی" دەکێشێت کە تیایدا ڕەنگە ڕووخانی ڕژێم نزیک نەبێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی وردە وردە توانای مومارەسەی دەسەڵات و یەکگرتوویی سیاسی و ئەرکی بنەڕەتی خۆی وەک دەوڵەت لەدەست دەدات. 

لەم نێوەندەدا، بە بۆچوونی ئەو، سوپای پاسداران هەم پایەی مانەوە و هەم ئامانجی سەرەکییە. ئەم شرۆڤەکارە بە ئاماژەدان بەو هەواڵانەی کە سەبارەت بە “زەرەرمەندانی سوپای پاسداران لە ململانێکاندا” بڵاوکراونەتەوە، پێشبینی دەکات کە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی یەکگرتوویی هێزە ئەمنییەکان. جەخت لەوە دەکاتەوە کە داڕمانەکە خێراتر دەبێت کاتێک یەکگرتوویی ئەمنی لاواز بێت یان زیانێکی زۆری پێ بگات، لە ئەنجامی فشاری دەرەکی و بەتایبەتی کردەی سەربازی ئەمریکا. ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە هەواڵی کوژرانی هێزە ئەمنییەکان بە تایبەتی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنگری حکومەتەوە بەخۆیەوە بینیوە.

"شاشانک جۆشی" سەرنووسەری بارودۆخی بەرگریی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، هەروەها دەڵێت کلیلی مانەوەی کۆماری ئیسلامی "تەنها شەقام نییە"، بەڵکو ڕۆڵی سوپای پاسدارانە. دەنووسێت، ئەگەر "عەلی خامنەیی" لاواز بکرێت یان لاببرێت، خەمی سەرەکی بەشێکی گەورەی دامەزراندنی ڕێژیم، گواستنەوەی دیموکراسی نییە، بەڵکو پێکهێنانی حکومەتێکە کە سوپای پاسداران زاڵ بێت بەسەریدا. ئەو بەو ئەنجامە دەگا کە ئەگەر پێکهاتەی ئێستاش بڕوخێت، ڕەنگە مانەوەی ڕژیم بە شێوەی ئەمنی - سەربازی بەردەوام بێت، نەک بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان.

جگە لە سەرکوتکردنی ئەمنی، ڕۆڵی سوپای پاسداران لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا لە گۆشەیەکی دیکەشەوە دەبینرێت؛ وەک ئەکتەرێکی سەرەکی سیاسی و ئابووری.

ڕۆبێرت ماگینیس، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، لە یاداشتێکدا لە ماڵپەڕی فۆکس نیوز، تیشکدەخاتە سەر ئەم لایەنە ئەمنی و ئابوورییە. بە گوتەی ئەو، بەسیج- کە لقێکی سوپای پاسدارانە - هێشتا ئامرازێکی کاریگەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەقامەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، بەڵام سوپای پاسداران وەک کۆمپلێکسێکی زەبەلاح هەم پایەی ئەمنی سیستەمەکەیە و هەم " ئیمپراتۆریەتێکی ئابووری " یە.

دەنووسێت بەردەوامی ناسەقامگیری و گەمارۆ و داڕمانی ئابوری ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی سوپای پاسداران دروست دەکات و دەتوانێت دڵسۆزی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ لۆژیکی مانەوە و پاراستنی سەروەت و سامان بخاتە ناکۆکی. دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ڕەنگە حکومەت بە سەرکوت بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر سوپای پاسداران بەو ئەنجامە بگات کە تێچووی پاراستنی دۆخی ئێستا لە قازانجەکانی زیاترە، ئەوا ڕەوتی داهاتووی دەسەڵات لە ئێراندا دەگۆڕێت.

بەپێی ئەم شیکارییە، لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا - و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گورزە قورسانەی کە فەرماندەیی سوپای پاسداران لە شەڕی ( ١٢ ) ڕۆژەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە تووشی بوو - تەنانەت ئەگەر حکومەت لە ڕێگەی سەرکوتکردنەوەش بمێنێتەوە، گۆڕانکاری لە ئاراستەی دەسەڵاتدا کاتێک دەکرێت کە تێچووی پاراستنی دۆخی ئێستای سوپای پاسداران لە قازانجەکانی زیاتر بێت.


نوێترین شرۆڤەکان