چالاکوانێکی سیاسی عێراق بۆ پەنجەرە: هێزی حەشدی شەعبی براوەتە سەر سنورەکان
١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چالاکوانێکی سیاسی عێراق دەڵێت، حەشدی شەعبی هێزی بردووەتە سنورەکان و ئامادەیکردوون بۆ هەر ئەگەرێک، ئەگەر ئێران پێویستی بەو هێزانە هەبێت رەوانەی ئێران دەکرێن.
عەباس خالد، چالاکوانی سیاسی عێراقی، بە پەنجەرەی راگەیاند: بەشێک لە هێزی حەشدی شەعبی براونەتە ئێران، بەڵام ئەو چەکدارانەی رەوانە کراون کەمن و زۆر نین.
دەشڵێت: بەشی زۆری هێزەکانی حەشد لە سنورەکانن و ئامادەکراون، پێناچێت چیتر ئێران پێویستی بەو هێزانە هەبێت چونکە دۆخەکە هێور بووەتەوە.