ئەو فەرماندەیەی حەشدی تورکمانی کە تۆمەتبار دەکرێت بە بۆردومانکردنی کۆرمۆر: من لێرەم و کەس ناتوانێت دەستم بۆ بەرێت

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ

ئەو فەرماندەیەی حەشدی تورکمانی کە تۆمەتبار دەکرێت بە بۆردومانکردنی کۆرمۆر: من لێرەم و کەس ناتوانێت دەستم بۆ بەرێت

پەنجەرە

ئەو فەرماندە باڵایەی حەشدی تورکمانی کە تۆمەتی بۆردومانکردنی کێڵگەی کۆرمۆری درایە پاڵ، لەسەر شاخی هەنجیرەی باکوری خورماتوەوە دەردەکەوێت و دەڵێت: من لە خورماتوم،  خورماتو بێ  من بوونی نییە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدۆیی، ئەحمەد ئەسعەد چایرلی، فەرماندەی لیوای ٦٣ـی حەشدی تورکمانی لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری گەنج لەسەر شاخی هەنجیرە وەستاوە و ڕوو لە خورماتو دەکات و قسە بۆ گەنجەکان دەکات.

ئەحمەد ئەسعەد چایرلی دەڵێت: تا من لێرە بم، کەس ناتوانێت ئاڵای خۆی لەسەر ئەم شاخە هەڵبکات، ئەوان بە مردوویش ناتوانن بگەڕێنەوە.

دەشڵێت: من لە خورماتوم و کەس ناتوانێت دەستم بۆ بەرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو