کاندیدکردنەوەی مالکی لایەنە شیعەکانی بۆ سێ بەرە دابەشکردووە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٥ پاش نیوەڕۆ

کاندیدکردنەوەی مالکی لایەنە شیعەکانی بۆ سێ بەرە دابەشکردووە

پەنجەرە

لایەنە شیعەکان لەسەر کاندید کردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەر سێ بەرە دابەشبوون، بەشێکیان بێدەنگن و بەشێکی تریان ناڕازین، لەکاتێکدا بەشەکەی تریان پاڵپشتی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، قەیس خەز عەلی، هادی عامری و عەمار حەکیم ناڕازین لە کاندیدکردنەوەی مالکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و پێیانوایە ئەمە گرفت لەنێو ماڵی شیعەدا دروست دەکات.

هەریەک لە هومام حەمودی، ئەسعەد عیدانی و چەند سەرۆک لیستێکی تری شیعە بێدەنگن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڤیتۆیان هەیە و لە کاندیدکردنەوەی مالکی ترسیان هەیە.

لەکاتێکدا بەشێک لە هێزە وەلائییەکان و لەنێویاندا ئەبو ئالا وەلائی، پاڵپشتی کاندید کردنەوەی مالکی دەکەن و پێیانوایە، مالکی بۆ ئەم قۆناغە پێویستە بۆ ئەوەی بەرەنگاری مەترسییەکانی سەر دەسەڵاتی شیعە لە عێراق ببێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو