راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی دەوامی ئاسایی دەکات
١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەوامی ئاسایی رۆژانەی خۆی دەکات لە سەرۆکایەتی هەرێم و چالاکییە سیاسییەکانی بەردەوامن.
زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کاک نێچیرڤان دەوامی ئاسایی خۆیدەکات و هیچ شتێک لەگۆڕێ نییە.
ماوەی دوو هەفتەیە هەست بەلاوازی جموجۆڵە سیاسییەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەکرێت، بەراورد بەجاران کەمتر دەردەکەوێت و کەمتر پێشوازی لە نێردە دیپلۆماسییەکان دەکات.
هەرچەندە دەنگۆی دەوام نەکردنی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوبووەتەوە، بەڵام راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێم ئەوە ڕەتدەکاتەوە.