سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: تورکیا ڕێگە بە دروستکردنی قەوارەی کوردی لە سوریا نادات
١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٣٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک دەڵێت، شەقامی کوردی و عەرەبی لە کەرکوک جیاواز لە دۆخی سوریا دەڕوانن، شەقامی کوردی لەگەڵ هەسەدە و شەقامی عەرەبیش هاوسۆزە لەگەڵ دیمەشق دا.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دۆخی سوریا جیاوازە لە عێراق و تورکیا ڕێگە بە دروستکردنی قەوارەی کوردی لەو وڵاتە نادات.
دەشڵێت: شەڕی سوریا و هەسەدە لەسەر پابەند نەبوونە بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان.