پەنجەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنێکی عەرەبی- تورکی دژی هەسەدە بڵاو دەکاتەوە 

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٥١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنێکی عەرەبی- تورکی دژی هەسەدە بڵاو دەکاتەوە 

پەنجەرە

دەستپێکردنی هێرشی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنیشینەکانی حەلەب، دەسپێکی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەیەکی نێوان سوریا، سعودیە، قەتەر و تورکیا بووە لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هێشتا لەلایەن سوریاوە کاری لەسەر دەکرێت، لای بەشێک لە سەرکردە کوردەکانیش ئەو گومانە دروستبووە ئەمەریکا و ئەوروپا ئاگاداری رێککەوتنەکە بن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی عەرەبی و تورکیا کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە عەرەبییەکان و دەرهێنانیانە لەبن دەستی هەسەدە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هەوڵدان بۆ دەرهێنانی ناوچە دەوڵەمەندەکانیش بە نەوت لەبن دەستی هەسەدە بەشێکە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.

لە ئان و ساتی بەرپابوونی شەڕی حەلەب دا، فەرماندەکانی هەسەدە ئاماژەیان بەوەکرد، کاتێک مەزڵوم عەبدی و وەزیری بەرگری سوریا سەرقاڵی گفتووگۆ بوون، بەرپرسێکی سوری رۆیشتووەتە ژوورەوە و رێککەوتنەکەی تێکداوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ئەو بەرپرسە سورییەی لەلایەن هەسەدەوە بە تێکدانی گفتووگۆکان تۆمەتبار دەکرێت، ئەسعەد عیدانی وەزیری دەرەوەی سوریایە و بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی عەرەبی و تورکیا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو