سەرکردەیەکی عەرەبی سونە بۆ پەنجەرە: رەنگە پۆستی پارێزگاری کەرکوک تا هەڵبژاردنی داهاتوو لای رێبوار تەها بمێنێتەوە
١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە دەڵێت، رەنگە تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پۆستی پارێزگاری کەرکوک لای رێبوار تەها بمێنێتەوە.
ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بڕیاربوو پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە پێکهاتەی تورکمان، بەڵام پۆستەکەیان پێنەدرا و هیچ گفتووگۆیەکیش نییە بۆ ئەوەی پێیان بدرێت.
دەشڵێت: ئەگەر دۆخی عێراق و ناوچەکە وا بمێنێتەوە، تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان پۆستی پارێزگار لای رێبوار تەها دەمێنێتەوە.