پەنجەرە هۆکاری کۆکردنەوەی هێزی رۆژ لە سێمێلکا بڵاو دەکاتەوە
١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٥٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆکردنەوەی هێزی رۆژ لە دەروازەی سێمێلکا دەڵێت، کۆکردنەوەی ئەو هێزە ئامادەکاری بووە بۆ دۆخی سوریا و ئەگەری دەرکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەندێک ناوچە.
سەرچاوە ئاگادارەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کاتێک تورکیا هێرشیکردە سەر عەفرین و هەسەدەی لەو ناوچەیە دەرکرد، هێزەکانی رۆژی بردە عەفرین و دوای سێ مانگ دەریکردن.
سەرچاوەکە دەڵێت: کۆکردنەوەی هێزی رۆژ ئامادەکاری بوو بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی عەفرین، بەڵام تاڕادەیەک پلانەکە سەرکەوتوو نەبوو.
هێزەکانی رۆژ کە لە چەکداری کوردی رۆژئاوای کوردستان پێکهاتوون، بە باڵی سەربازی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا دادەنرێت، کە هێزێکی تەبای تورکیا و ناکۆکە لەگەڵ هەسەدە.