پەنجەرە ئەجێندای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بارزانی، مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک بڵاو دەکاتەوە
١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری دەڵێت، ئەجێندای کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک بۆ گفتووگۆکردن بووە لەبارەی نەخشەی سیاسی و سەربازی رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوە نزیکەکە لە ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گفتووگۆ کراوە لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئەو ناوچانەی لە داهاتوودا لەژێر کۆنترۆڵیدا دەبن، لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئاڵۆزییەکان.
سەبارەت بە هۆکاری بەشداریکردنی سەرۆکی ئەنەکەسە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرچاوەکە دەڵێت: پارتی دەیەوێت لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵ بە ئەنەکەسە بدرێت و خۆشی دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت.
بەشداریکردنی سەرۆکی ئەنەسەکە لە کۆبوونەوەکەی هەولێر لەکاتێکدایە، پێشتر پەنجەرە بۆ یەکەمجار بڵاویکردەوە هێزی ڕۆژی سەر بە ئەنەکەسە براونەتە دەروازەی سێمێلکا.