سی ئای ئەی بۆ ترەمپ: هەوڵی کۆتاییهێنان بە هەسەدە دەدرێت
١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگیری ئەمەریکا ناسراو بە “سی ئای ئەی”دۆناڵد ترەمپی لە پلانێکی گەورە ئاگادار کردەوە، هەسەدە داوای چەک هەڵگرتنی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد.
بەپێی ناوەڕۆکی ئاگادارینامەکەی سی ئای ئەی بۆ ترەمپ، پلانێکی گەورەی تورکی- عەرەبی بۆ کۆتاییهێنان بە هەسەدە ئامادەکراوە و سەرەتای پلانەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای ئاگادارینامەکەی سی ئای ئەی، هەسەدە داوای چەکهەڵگرتنی لەخەڵک کرد، کۆنگرێسمان و سیناتۆرە ئەمەریکییەکانیش هاتنە دەنگ و بەرگرییان لە هەسەدە کرد.