محەمەدی حاجی مەحمود: خۆم لەسەر هیچ بەرەیەک ساغ ناکەمەوە
١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، خۆی لەسەر هیچ بەرەیەکی نێوان یەکێتی و پارتی ساغ ناکاتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود، ئەم قسانەی لە میانی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە.
محەمەدی حاجی مەحمود، داوای کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کردووە بە بەشداری سەرجەم حزب و لایەنەکان بە پارتیشەوە.
قسەکانی محەمەدی حاجی مەحمود لەکاتێکدایە، ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆک کۆمار، حزب و لایەنەکانی بۆ سەر چەند بەرەیەک دابەشکردووە.