پەنجەرە وردەکاری کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی بارزانی، مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک بڵاو دەکاتەوە
١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٦:٥٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆبوونەوە هاوبەشەکەی مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو هیچ بڕیارێکی تێدا نەدراوە، بەڵام عەبدی و تۆم باراک دوو پێشنیاری جیاوازیان خستووەتە بەردەم یەکتری.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تۆم باراک پێشنیاری کردووە هەسەدە لەسەرجەم ناوچە عەرەبی نیشینەکان بکشێتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: مەزڵوم عەبدی وتوویەتی عەرەبی ئەو ناوچانە بۆ شەڕی داعش لەگەڵیان بوون، ناکرێت بەجێیان بهێڵن، با ئەو ناوچانە بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، تۆم بارام داوایکردووە دەرفەتی پێبدرێت تا پێشنیارەکە بخاتە بەردەم ئەحمەد شەرع، بۆیە رەنگە کۆبوونەوەی نوێ لەسەر بنەمای ئەم پێشنیارە ئەنجام بدرێت.