پەنجەرە ئەو نوسراوە بڵاودەکاتەوە کە بووە هۆکاری ڕەدکردنەوەی کاندیدبوونی مەلا بەختیار

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٠٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ئەو نوسراوە بڵاودەکاتەوە کە بووە هۆکاری ڕەدکردنەوەی کاندیدبوونی مەلا بەختیار

پەنجەرە

پەنجەرە ئەو نوسراوەی بە دەستگەیشتووە کە بەهۆیەوە مەلا بەختیار لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێبەشکرا.

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی ١١ـی ئەم مانگە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کراوە، داوا لە وەزارەتەکە کراوە ئەوە پشتڕاستبکەنەوە ئەو زانکۆیەی حیکمەت محەمەد کەریم ناسراو بە "مەلا بەختیار" تەواویکردووە و ناوی زانکۆی ئازادی هۆڵەندایە، لەلایان باوەڕپێکراوە یان نا.

وەزارەتەکەش ڕۆژێک دواتر بە نوسراوێک ئاماژەی بەوەداوە ئەو زانکۆیە لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانیاندا نییە.

بەمشێوەیەش مەلا بەختیار لە ڕکابەری پۆستی سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە، بەوپێیەی یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی کاندیدانی ئەو پۆستە ئەوەیە دەبێت کەسەکە خاوەنی بەلای کەمەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.

مەلا بەختیار لە داواکارییەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەرچووی زانکۆی ئازادی هۆڵەندایە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو