پارتی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ رووبەروو بوونەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ
١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا یەکێتی و نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییان بەرامبەر بە پارتی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە کاردانەوەی توندی نەنواندووە، لەکاتێکدا هەوڵە نهێنییەکانی بۆ رووبەروو بوونەوەیان بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی چاوەڕوانی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و جوڵەی نوێ لە یەکێتی و نەوەی نوێ دەکات.
سەرچاوەکە دەڵێت: بژاردەی سەرەکی پارتی کە کاری لەسەر کراوە، تەواو کردنی نیسابی یاسایی و کارا کردنەوەی پەرلەمانە، بەبێ یەکێتی.