هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی سوریا موقتەدا سەدر هەرێمی کوردستان دەکات بە "شمال العراق"

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٣٥ پێش نیوەڕۆ

هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی سوریا موقتەدا سەدر هەرێمی کوردستان دەکات بە "شمال العراق"

پەنجەرە

لە بەیاننامەیەکدا و هاوکات بە ئاڵۆزییەکانی سوریا و ڕۆژئاڤا، موقتەدا سەدر هەرێمی کوردستانی عێراق بە باکور "شمال العراق" ناودەبات.

لەو بەیاننامەیەدا کە ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر ڕوو لە بەرپرسانی عێراق دەڵێت: "ئەوەی لە سووریا و لە نزیک سنوورەکانی عێراق دەگوزەرێت، بابەتێک نییە کە بە ساویلکەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو دەبێت بابەتەکە بە هەند وەربگیرێت، چونکە مەترسییەکە لە ئارادایە و تیرۆر لەلایەن هێزە خۆ بە زلزانەکانی جیهانەوە پاڵپشتی دەکرێت."

دەشڵێت: پێویستە هەر ئێستا و بەپەلە پارێزگاری لە سنوور و دەروازەکان بکەن و بەپەلە هێزی زیاتر ڕەوانە بکەن.

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا، سەدر ناوی هەرێمی کوردستان بە باکور "شمال" دەهێنێت، کە ئەمەش ناوهێنانێکە لە ئەدەبیاتی سیاسییدا زیاتر گرێدراوە بە سەردەمانی پێشووی عێراقەوە.

لەو بەشەدا سەدر دەڵێت: "ئامۆژگاری هێزە سیاسییەکانی باکووری عێراق دەکەم کە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ نەکەن، بۆ ئەوەی بیانوو نەدەنە دەست تیرۆر بۆ بەزاندنی خاکی عێراق و دەستدرێژیکردنە سەر خاک و پیرۆزییەکانمان."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو