بەرپرسێکی کورد لە رۆژئاوا بۆ پەنجەرە: بە پیلانگێڕی ناوچە لە دوای ناوچە داوای کشانەوە لەهەسەدە کرا 

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٤٢ پێش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی کورد لە رۆژئاوا بۆ پەنجەرە: بە پیلانگێڕی ناوچە لە دوای ناوچە داوای کشانەوە لەهەسەدە کرا 

پەنجەرە

بەرپرسێکی باڵای کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات بەشێکە لە پیلانگێڕییەکی گەورەی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی لە دژی کورد.

بەرپرسە باڵاکەی ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناوچە لە دوای ناوچە داوای کشانەوە لەهێزەکانی هەسەدە کراوە، لەکاتێکدا پێشتر بەرچاو ڕوونی نەبووە لەسەر پیلانگێڕییەکە.

دەشڵێت: دۆخەکە بۆ کورد لە سوریا دژوارە و پیلانگێڕییەکان گەورەن، بەڵام دەستبەرداری مافەکانمان نابین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو