لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی: شەرع ئەو چانسەی کە پێیدرابوو بەکاریهێنا بۆ "تازول" کردن بۆئیسرائیل و توندی لەناوخۆ
١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەلابردنی ئابڵقوکانی سەر سوریا چانسێک بە ئەحمەد شەرع درا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت لە تیرۆر دابڕاوە و جێی مەترسی نییە، بەڵام ئەو چانسەکەی بەجۆرێکی تر بەکارهێنا.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: شەرع هەوڵیدا ئەم چانسە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە ئیسرائیل بدات و لە ناوەوە توند بێت.
هێرشی هێزەکانی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە جارێکی تر گۆڕانی مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەو هێزانەی خستەوە ژێر پرسیارەوە، بەوەی شێوازی مامەڵەیان جیاوازی ئەوتۆی لەگەڵ شێوازی مامەڵەی د١عـ.ـ.ـ.ـشـ..ـدا نەبوو.
د. سەردار عەزیز دەڵێت: دەبێت ئەو چانسەی بە شەرع درا بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەوەی ئەم کەسە تا چەند جێی متمانەیە لە ئەگەری بەهێزبووندا.