پارتی و هەسەدە؛ بۆچی بارزانی لاوازبوونی هەسەدەی لە ڕۆژئاوا پێخۆش نییە؟

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ

پارتی و هەسەدە؛ بۆچی بارزانی لاوازبوونی هەسەدەی لە ڕۆژئاوا پێخۆش نییە؟

پەنجەرە

ڕۆڵ گێڕانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەو پرسیارەی وروژاندەوە لاوازبوونی هەسەدە چی کاریگەرییەکی لە سەر سنوری قەڵەمڕەوی پارتی دەبێت.


هەسەدە؛ پارێزەری سنورەکان 

لاوازبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی پارتی نییە، هەرچەندە هەسەدە بە درێژکراوەی پەکەکەی نەیاری ستراتیژی ئەو حزبە دادەنرێت.

لاوازبوونی هەسەدە بە واتای دەستگەیشتنی گروپە چەکدارە سونە توندڕەوەکان دێت بە سنوری پارتی لە دیوی ڕۆژئاواوە، ئەمەش مەترسی ئەمنی و ستراتیژی بۆ پارتی دروست دەکات. 

لە ئەگەری گەیشتنی گروپە توندڕەوەکان بە سنوری پارتی لە دیوی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، فشار دەکەوێتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوحزبە و هێز بە سونەی عێراقیش دەدات، کە تا ئێستا پارتی هەژموونی بەسەریانەوە ماوە.

بەوپێیەی ناوچە سنورییەکانی ڕۆژئاوا لەژێر کۆنترۆڵی کورددان، مەترسی ئەمنی لەو سنورانەوە بۆسەر سنوری قەڵەمڕەوی پارتی کەمە، ئەمەش وادەکات دۆخی ئەو ناوچانە سەقامگیر بێت.


رۆژ ؛ لاوازی بۆ کێبڕکێی گروپەکان

هێزەکانی "رۆژ" ی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا، نزیکن لە پارتییەوە و رکابەری هێزەکانی سوریای دیموکراتن، بەڵام کێشمەکێشی گروپە توندڕەوەکان لە سوریا بەو هێزە ناکرێت.

هێزەکانی "رۆژ" لەڕووی توانای مرۆیی و لۆجستی و توانای سەربازییەوە توانای پارێزگارییان لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم و رێگرتن لە گروپە چەکدارە سورییەکان نییە، مەگەر بە رێککەوتن و لەسەر رێنمایی تورکیا هەندێک ناوچەی کەمیان ڕادەست بکرێت.
   بارزانی ؛ وەک بەشێک لە ڕووداوەکان

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو ئەکتەرێکی دیاری ڕووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی گێڕا، بەڵام دواجار ئەو پیلانە عەرەبی-تورکییە تا ئەندازەیەکی زۆر سەریگرت کە دژی هەسەدە دانرابوو.

هەرچەندە بەشێک لەچاودێران پێیانوایە بارزانی ئاگاداری وردەکاری پلانەکان بووە، بەڵام بەشێکی تر لە چاودێران بەوجۆرە لە دۆخەکە دەڕوانن پیلانەکە لەوە گەورەتر بووە بەری پێبگیرێت.

کۆبوونەوەی نێوان تۆم بارام و مەزڵوم عەبدی بە ئامادەبوونی بارزانی لە هەولێر ئەنجامدرا، کۆبوونەوەکە لەکاتێکدابوو دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لەوپەڕی نا سەقامگیریدا بوو.

فراوانیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و بوونی ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەکە، ناسەقامگیری دۆخی رۆژئاوای کوردستان و چوونی بارزانی بۆ نێو هاوکێشەکانی سوریا هۆکاربوون بۆ گواستنەوەی کۆبوونەوەکان بۆ هەولێر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو