بەپێی پرۆژەیەک بۆ حزبەکان سۆسیالیست داوای دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەکات

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:١٢ پاش نیوەڕۆ

بەپێی پرۆژەیەک بۆ حزبەکان سۆسیالیست داوای دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەکات

پەنجەرە

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پرۆژەیەکی ئامادە کردووە و بڕیارە پرۆژەکە ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان بکات، لە پرۆژەکەدا داوای دروستکردنی “ ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان” دەکات کە سەرۆکی حزبەکان ئەندام بن تێیدا.

بەپێی ناوەڕۆکی پرۆژەکە دوو بازنە دروست دەکرێت، بازنەیەک شارەزایان ئەندام دەبن تێیدا و پرۆژە ئامادە دەکەن، بازنەکەی تر لە سەرۆکی حزبەکان پێکدێت.

ئامانج لە پرۆژەکە، پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە، سەقامگیریی ناوخۆیی هەرێم و بەدەستهێنانی متمانەی نێودەڵەتییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو