چۆن کوردی سوریا کرایە قوربانی؟
١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:١٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کاتێک دەزگای هەواڵگیری ئەمەریکا "سی ئای ئەی" زانیاری لە بارەی پلانێکی گەورە بۆ کۆتایهێنان بە هەسەدە بە ترەپ گەیاندووە، ناوبراو تۆپەکەی فڕێداوەتە گۆڕەپانی" جەی دیڤانس"ـی جێگری.
لەو پیلانگێڕییەی دژی هەسەدە ئەنجامدراوە، ترەمپ لە ڕێگەی "تۆم باراک" ـی نوێنەرییەوە ئاگاداربووە، بەڵام دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمەریکا توڕە بوون.
بەوپێیەی ترەمپ زۆر ستایشی ئەحمەد شەرعی کردووە، ئامادە نەبووە بێتە سەر هێڵ و رەخنە لە جوڵەی سوپای سوریا دژی هەسەدە بگرێت، بۆیە جێگرەکەی راسپاردووە.
بەپێی وتەی دیپلۆماتکارێک بۆ پەنجەرە، جەی دیڤانس بەنوێنەرایەتی ترەمپ، ئەحمەد شەرعی ئاگادار کردووەتەوە زیادەڕەوی نەکات.
دیپلۆماتکارەکە بە پەنجەرەی راگەیاند: نیگەرانییەکی زۆر هەیە لە تێوەگلانی ئەمەریکا لە مامەڵەی پشت کردنە هەسەدە، بۆیە دەیانەوێت دۆخەکە کەمێک هێور بکەنەوە.
دەشڵێت: سەرەتا پلانەکە وابوو، ناوچە کوردییەکانیش رادەستی سوریا بکرێن، بەڵام خەریکە دۆخەکە دەگۆڕێت.