ئەمیندای گشتی کەتیبەکانی حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـوڵای عێراق: وەرگرتنی چەکداری خۆبەخش بۆ بەرگریکردنە لە شوێنە پیرۆزەکان
٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمیندای گشتی کەتیبەکانی حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـوڵای عێراق، ستایشی ئەو کەسانە دەکات کە وەکو خۆبەخش خۆیان ناونوسکردووە بۆ بەرگریکردن لە "ئیسلام و شوێنە پیرۆزەکان"، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو هێزە پێشتر لەرێگەی وەرگرتنی خۆبەخشەوە ئامادەکاری دەکرد بۆ بەرگریکردن لە ئێران گەر هێرش بکرێتە سەری.
حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـوڵای عێراق، دەڵێت: بنەمای جیهاد بەرگرییە لە خاک و شوێنە پیرۆزەکانمان، بانگەواز کردن و وەرگرتنی خۆبەخش کارێکی نوێ نییە.
دەشڵێت: لەساڵی ٢٠٠٤ لەرێگەی خۆبەخشەوە بەرگریمان کرد، کاتێک هێزەکانی ئەمەریکا گەمارۆی شاری نەجەفیان دا.
جەختیشیکردووەتەوە: لەرێگەی هێزی خۆبەخشەوە د۱عـ.،ـشـ.،ـمـ.،ـان تێکشکاند، هەروەها رۆڵمان هەبووە لەبەرگریکردن لە دۆزی فەڵەستین.