رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق؛ لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی 

٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ

رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق؛ لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی 

پەنجەرە

بارودۆخی سیاسی رۆژئاوای کوردستان گۆڕانکاری سیاسی خێرای بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی رێککەوتن لەنێوان دیمەشق و هەسەدە ئەنجامدرا و تا ئەندازەیەک تورکیا لەهاوکێشەکان دوور خرایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تۆم باراک دواجار بۆ ئەوە سەردانی تورکیای کرد تا دەستوەردان نەکات لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و ئاڵۆزی دروست نەکات.

سەرچاوەکە دەڵێت: دوای جوڵەی لۆبییەکان و خۆپیشاندانە کاریگەرەکانی کوردستان و وڵاتان، دیمەشق ناچاری رێککەوتن کرا و تورکیاش تاڕادەیەک لە هاوکێشەکان دوور خرایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکەی پەنجەرە، گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە مانەوەی کوردە لە سوریا و بەشداری پێکردنیەتی لە دەسەڵاتدا، بەوپێیەی ئیدارەی ناوچە کوردییەکان بە کرداری لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن و سوریا بەشێوەیەکی سیمبولی لەو ناوچانە بوونی دەبێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: لایەنی نەرێنی رێککەوتنەکە رادەستکردنی دەروازە سنورییەکان و نەوتە بە دیمەشق، بەڵام دەبووایە بۆ پاراستنی قەوارە کوردییەکە ئەمە بکرایە.

دەشڵێت: جێکردنەوەی هێزی ژن لە سوریا پێشینەی نەبووە، بۆیە مانەوەی هێزەکانی یەپەژە و جێکردنەوەیان لەناو هێزی سوریا زۆر گرنگبوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو