40 خێزانی کوردی رۆژئاوا لەنێوان تەبقا و رەقە کۆمەڵکوژ کراون
٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی دەڵێت، 40 خێزانی کورد لەکاتی شەڕی نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارە سورییەکاندا، لە تەبقاوە بەرەو رەقە رۆیشتوون بەڵام لەرێگە کۆمەڵکوژ کراون.
کامەران عوسمان، کە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە بارودۆخەکە خۆی سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆر خێزانی کورد کۆمەڵکوژ کراون، بەڵام گرفتە ئەوەیە هێشتا تاوانەکان دیکۆمێنت نەکراون.
دەشڵێت: سێ گروپ دەستیان هەیە لەکۆمەڵکوژ کردنی خێزانە کوردەکاندا، سوپای سوریا و عەشایەرە عەرەبەکان لەگەڵ کۆمەڵێک گروپی تر کە تازە دروستبوون و زیاتر تاڵانی دەکەن.