عێراق داوایکردوون؛ چەندین هاوڵاتی دانیشتووی هەرێم دەستگیر دەکرێن
٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٥٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ژمارەیەک لەو کەسانەی قاچاخچێتی یاخود کارئاسانی بۆ ناردنە دەرەوەی گەنجان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوروپا دەکەن، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بەشێک لە دەستگیرکراوەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراون و پێدەچێت، هۆکاری هاتنە سەر هێڵی عێراق بۆ داواکردنی ئەو کەسانە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە بگەرێتەوە.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، دەستگیرکراوەکان تۆمەتی بازرگانیکردنیان بەمرۆڤەوە دراوەتە پاڵ.