لایەنە شیعەکان دوا بڕیار لەبارەی چارەنوسی نوری مالکییەوە دەدەن
٤ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٠٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆ ببێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی کشانەوەی مالکی لەکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بدات، دوای رەتکردنەوەی لەلایەن ئەمەریکاوە.
نوری مالکی، ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی هەر بڕیارێک بدات پێوەی پابەند دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لایەنە شیعەکان پەیامەکانی ئەمەریکایان دژی مالکی بەهەند وەرگرتووە، بەڵام هێشتا روون نییە بڕیار لەبارەی کشانەوەی مالکی دەدەن یاخود نە.
لەکاتێکدا بەتۆمەتی نزیکایەتی لەئێران کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رەتکراوەتەوە، بەڵام مالکی خواستی خۆی بۆ بەشداریکردنی میلیشیا شیعەکان لەحکومەت دا راگەیاند.
پێدەچێت خستنەڕووی خواستی خۆی بۆ بەشداریی پێکردنی گروپە شیعەکان لە حکومەت دا، پەیوەندیی بە بنبەست گەیشتی پەیوەندی نێوان مالکی و ئەمەریکاوە هەبێت.