سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نالیا بۆ پەنجەرە: داخستنی نوسینگەی هەولێری ئێن ئارتی کاردانەوەیە بەرامبەر بە رێککەوتنی نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی
٤ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٠٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نالیا دەڵێت، داخستنی نوسینگەی ئێن ئارتی لەهەولێر فشارە و کاردانەوەیە بەرامبەر رێککەوتنی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی.
سەرچاوەکەی کۆمپانیای نالیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند؛ پێشتر یەکێتی فشاری دەخستە سەر نەوەی نوێ، بەڵام ئێستا پارتی دەستی بەفشار دروستکردن کردووە.
دەشڵێت: هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر نوسینگەی هەولێری ئێن ئارتی و دایانخستووە، بە بیانووی ئەوەی سوکایەتی بە سیمبولی نیشتیمانی کردووە، بەڵام مەسەلەکە کاردانەوەیە بەرامبەر رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی.
جەختیکردەوە: ئەو هێزەی چوونە سەر نوسینگەی ئێن ئارتی گوایە فەرمانی حکومەتیان پێیە، بەڵام فەرمانەکەیان پیشانی ستافی نوسینگەکە نەداوە.