پەنجەرە ناوی ئەمیری داعش لە ناوچەی غەڕە و پەڵکانە بڵاو دەکاتەوە
٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٤٢ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو چەکدارانەی داعش کە لەناوچەی غەڕە و پەڵکانەن و سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک بوونەوە، ئەمیرەکەیان خەڵکی گوندێکی سنوری خورماتووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئەمیری چەکدارەکانی داعش لە سنوری غەڕە و پەڵکانە ناوی "ساڵەح شەهاب ئەحمەد نەعمانە"ـو خەڵکی گوندی "یوچ تەپە"ـی سنوری خورماتووە.
ناوچەی غەڕە و پەڵکانە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو، ئەم ناوچەیە لەدوای ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ـەوە، یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی داعش لە عێراق.