دوای ١٤ ساڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر چۆڵ دەکرێت

٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٧ پاش نیوەڕۆ

دوای ١٤ ساڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر چۆڵ دەکرێت

پەنجەرە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت دوای ١٤ ساڵ بینای کۆنەکەیان لەناو شاری هەولێر چۆڵدەکەن.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەی بۆ پەنجەرە نێردراوە، کونسوڵخانەکە دەڵێت: بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان دەکرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی ئەو ڕیککەوتنە دوولایەنیە ئەنجامدرا کە لە مانگی مایسی ٢٠٢٥ واژۆکراوە.

باس لەوەشدەکات لە سەر داوای شارۆچکەی عەنکاوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە، کونسوڵخانە ژێرخانی کارەبا و هەندێ شتی تریش وەک پەرژینی ئەمنی و دیواری کۆنکرێتی بۆ بەکارهێنانی شارەوانی بەجێدەهێڵێت. 

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بۆ یەکەمجار لەساڵی ٢٠١١ـدا کرایەوە و بیناکەی لە ژمارەیەک خانووی قەزای عەنکاوەـی هەولێردا بوو. پاش ئەوەی کونسوڵخانەکە بینایەکی تایبەت بەخۆی لە ڕێگای مەسیف سەڵاحەدین دروستکرد و لە ڕۆژی ٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بە فەرمی کرایەوە، کاروباری کونسوڵخانەکە بۆ بینا تازەکە گوازرایەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو