چارەنوسی موڵکە گرانبەهاکانی محەمەد حەلبوسی لەشاری هەولێر

٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

چارەنوسی موڵکە گرانبەهاکانی محەمەد حەلبوسی لەشاری هەولێر

پەنجەرە

ناکۆکی نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەواوەتی تێکچوو، لەکاتێکدا حەلبوسی چەند موڵکێکی گرانبەهای لەهەولێر هەیە و رەتیدەکاتەوە سەردانی ئەو شارە بکات.

محەمەد حەلبوسی، ڕایگەیاند: هەرگیز سەردانی هەولێر ناکەم.

ناکۆکی نێوان پارتی و حەلبەسی لەکاتێکدایە، پێشتر دوو هاوپەیمانی نزیک لەیەکتری بوون، بەڵام لەئێستادا پەیوەندی نێوانیان لەخراپترین ئاستدایە.

ئەوکاتەی پەیوەندی نێوان بارزانی و حەلبوسی باشبوو، ئەو سەرکردە سونە ژمارەیەک موڵکی گرانبەهای لە شاری هەولێر کڕیووە.

هێشتا روون نییە موڵکە گرانبەهاکانی حەلبوسی فرۆشراون یاخود ماون، دوای ئەوەی ناوبراو  پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی تێکچوو.

لەوەڵامی حەلبوسیدا، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند: هەولێر پێشوازیت لێناکات.

تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بارزانی و حەلبوسی لەکاتێکدایە، هەردوو سەرکردە کورد و سونەکە بە دوو کەسایەتی ناسیۆنالیستی هەژمارد دەکرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو