ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەولێر کەمدەکاتەوە؛ هۆکار و وردەکارییەکان بزانە

٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٠٣ پاش نیوەڕۆ

ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەولێر کەمدەکاتەوە؛ هۆکار و وردەکارییەکان بزانە

پەنجەرە

سوپای ئەڵمانیا بە فەرمی بڕیاری دا ژمارەی سەربازەکانی لە هەرێمی کوردستان کەمبکاتەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو ئاڵۆزییە ئەمنییانەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەو سەربازانەی کە ئەرکەکانیان زۆر پێویست نییە، بە شێوەیەکی کاتی لە شاری هەولێر دەکشێنرێنەوە.


هۆکارەکانی ئەم کشانەوەیە چییە؟

هۆکاری سەرەکی بۆ تێکچوونی باری ئەمنی و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.

دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمەریکا، ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و بە ئامانجگرتنی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە زیادیکردووە. هەربۆیە ئەڵمانیا دەخوازێت پێشوەختە سەربازەکانی لە هەر هێرشێکی تۆڵەکردنەوە بپارێزێت.

هاوکات بەهۆی تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئەمنی، سوپای ئەڵمانیا پێیوایە لە ئێستادا بەردەوامبوون لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە ناوخۆییەکان وەکپێویست جێبەجێ ناکرێت.


هێزی ئەڵمانیا لە عێراق؛ ژمارە و ئەرکیان

ئەڵمانیا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و ناتۆ، لە ساڵانی ڕابردووەوە لە عێراق ئامادەیی هەیە.

پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕێگەیداوە تاوەکو ٥٠٠ سەرباز لە عێراق جێگیر بکرێن، ئەمانە زۆرینەی هێزەکان لە هەولێر جێگیرن و بەشێکی تریان لە بەغدان.

پێش ئەم کشانەوەیە، نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەربازیان تەنها لە هەولێر بوون.

کاری سەرەکی ئەم هێزانە، ڕاوێژکاریی، مەشق و ڕاهێنانە بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئەویش بە ئامانجی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تێرۆریستانی د1عـ..ـش.

پێشتریش پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بڕیاریدا ماوەی مانەوەی ئەم هێزانە تا ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ درێژ بکاتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو