سوپای پاسداران لە نزیک سنورەکانی هەرێم خاڵی پشکنینی داناوە

٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٠٥ پاش نیوەڕۆ

سوپای پاسداران لە نزیک سنورەکانی هەرێم خاڵی پشکنینی داناوە

پەنجەرە

سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر و خاڵی پشکنینی داناوە، ئەمەش دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمەریکا.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سوپای پاسداران لە دەرەوەی دەروازەکان خاڵی پشکنینی داناوە و ئەو کەسانە بە وردی دەپشکنن لەهەرێمەوە دەچنە ئێران.

دەشڵێت: هەندێک لەو خاڵە پشکنینانە کاتین و ناو بەناو هەڵدەگیرێن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پێشتر ئەو بەرپرسانەی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان دەچوونە ئێران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەچوون، بەڵام ئێستا ئێرانییەکان بە بیانووی خراپی دۆخی ئەمنییەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆیان پێدەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو