کتێبێک خەریکبوو ناکۆکی نێوان عێراق و سوریا قوڵتر بکاتەوە

٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٢٥ پاش نیوەڕۆ

کتێبێک خەریکبوو ناکۆکی نێوان عێراق و سوریا قوڵتر بکاتەوە

پەنجەرە

دوای رووخانی رژێمی ئەسەد و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، بۆ یەکەمجار پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری دیمەشق کرایەوە، بەڵام پێشانگاکە خەریکبوو درزی ناکۆکی نێوان شیعە و دیمەشق قوڵتر بکاتەوە.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "دار نقش" بنکە لەشاری ئیدلب، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، چاپێکی نوێی کتێبی "هل اتاک حدیث الرافضة" لە پێشانگانەدا بەردەستە، بەڵام دواتر پۆستەکەی سڕییەوە.

دەستەواژەی "الرافضة" لەلایەن گروپە ئیسلامییە سونەکانەوە دەدرێتە پاڵ شیعە. دواتر ستافی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی"دار نقش" بە سەردانیکارانی پێشانگاکەیان ڕاگەیاندووە، کتێبەکە دوو دەیە لەمەوبەر چاپکراوە و بەردەست نییە.

بەپێی وتەی میدیا عێراقییەکان، بەغدا داوای قەدەغەکردنی کتێبەکەی کردووە و دەستوەردانی کردووە، بەبیانووی ئەوەی رق و کینەی تایەفی دەوروژێنێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەبارەی کتێبی "هل اتاک حدیث الرافضة"ەوە داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی رۆشنبیری سوریا و دەزگای "دار نقش" کردووە، بەڵام وەڵامی دەزگاکە نەدراوەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو