٧٥ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان موچە وەردەگرن
٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لەهەرێمی کوردستان موچە وەردەگرن، ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی ٧٥ هەزار کەس و ناوی ١٣ هەزار کەسی تریش رەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن، دەبێت رێژەی کەم ئەندامێتییان سەرووی ٦٠٪ بێت و پشکنینی پزیشکییان بۆ کرابێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: نزیکەی ٧٥ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەرێم موچە وەردەگرن، بەڵام رەنگە هێندەی ئەو ژمارەیە خاوەن پێداویستی تریش هەبێت و موچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە.