سەرکردەیەکی عەرەبی سونە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندیی نێوان بارزانی و حەلبوسی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات

٧ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٤٦ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی عەرەبی سونە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندیی نێوان بارزانی و حەلبوسی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

دوای هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نێوان رەوتی سەدر و پارتی و عەرەبی سونە، رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندیی نێوان مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی روو لە ئاڵۆزبوونی زیاتر دەکات.

ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە، ئاماژە بەوەدەکات کاتێک محەمەد حەلبوسی رەخنەیگرت لە پێدانی چەکی قورس بە هێزی پێشمەرگە، پەیوەندی نێوان بارزانی و حەلبوسی رووی لەخراپبوون کرد، بەڵام هەندێک جوڵەی دواتری حەلبوسی پەیوەندیی نێوانیانی بەتەواوەتی تێکدا.

ئیسماعیل حەدیدی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حەلبوسی بەشێکبوو لەرێککەوتنی ئوتێل رەشیدی بەغدا کە بووە هۆی پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە یەکێتی، بارزانی لەمە توڕە بوو.

دەشڵێت: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا لە کەرکوک و موسڵ، حەلبوسی هەندێک رەخنەیگرت ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو