ساڵەح موتڵەگ بۆ پەنجەرە: حەلبوسی خاوەن کوتلەی گەورەیە و بارزانییش هەڵوێستی بەرامبەر سونە باشبوو بۆیە نەدەبوو نێوانیان وا تێکبچێت
٧ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، نەدەبوو پەیوەندی نێوان بارزانی و حەلبوسی بگات بەم ئاستە خراپە، چونکە بارزانی سیمبولێکی گەورەیە لە وڵاتدا و حەلبوسیش خاوەن کوتلەی گەورەیە لەنێو پێکهاتەی سونە.
ساڵەح موتڵەک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بارزانی هەڵوێستی باشبوو لەگەڵ عەرەبی سونە، کاتێک سونە دووچاری گرفت بوو بۆ ماوەیەکی درێژ دەرگای بەڕوودا کردینەوە.
دەشڵێت:حەلبوسیش خاوەن کوتلەی گەورەیە لەنێو عەرەبی سونە، بۆیە نەدەبوو دۆخەکە بەمەی ئێستا بگەیەنرێت.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار، ساڵەح موتڵەگ، بە پەنجەرەی وت"بڕیاردان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار لای حزبە کوردییەکانە، بەڵام پۆستەکە هێندە کاریگەر نییە حزبەکان بەوجۆرە شەڕی لەسەر بکەن.