رۆژی دوو شەممە پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەنێو کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە
٧ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سبەینێ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ نابێتەوە و رۆژی دووشەممە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
لەبەرنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دا، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تێدا نییە ، بەڵکو سوێند خواردنی چەند پەرلەمانتارێک و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی تێدایە.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزانی دواخست، کە بڕیار بوو ئەمشەو ئەنجام بدرێت.