بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی پێشنیارێک خراوەتەڕوو

٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ

بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی پێشنیارێک خراوەتەڕوو

پەنجەرە

دوو سەرچاوەی سیاسی ئاگادار لە گفتووگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەڵێن، پێشنیارێک لەئارادایە بۆ رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.

بەپێی وتەی دوو سەرچاوەکە بۆ پەنجەرە، پێشنیارەکە بەو ئاراستەیە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کاندیدی یەکێتی بێت، لەبەرامبەردا یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دا نەرمی بۆ پارتی بنوێنێت.

سەرچاوەکان دەڵێن، پێشنیارەکە رێککەوتنی لەسەر نەکراوە، رۆژانی داهاتوو ئاراستەی گفتووگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی روونتر دەبنەوە، بەوەی بەرێککەوتن یاخود بە ناکۆکییەوە دەچنە بەغدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو