جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: هەندێک لایەنی عێراق هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستیان نەرێنی بوو بەرامبەر ئەحمەد شەرع 

٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠١ پاش نیوەڕۆ

جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: هەندێک لایەنی عێراق هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستیان نەرێنی بوو بەرامبەر ئەحمەد شەرع 

پەنجەرە

جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، هەڵوێستی نەرێنی بەشێک لە حزبەکانی عێراق بەرامبەر ئەحمەد شەرع پەیوەندی بە تایەفەگەرییەوە هەیە، ئەمەش خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق ناکات.

ساڵح موتڵەگ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دەسەڵاتی نوێی سوریا لەلایەن وڵاتانەوە دانی پێدانراوە و پێشوازی لێدەکرێت، سوریا بەنەرمی مامەڵەی لەگەڵ عێراق کردووە، بەڵام هەندێک حزبی عێراق هەڵوێستی زۆر نەرێنییان هەر لە سەرەتاوە بەرامبەر دەسەڵاتی نوێی سوریا هەبوو.

دەشڵێت: بەرژەوەندی عێراق لە لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیدایە لەگەڵ سوریا بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی ئابووری، نەک دژایەتی و سەنگەرگرتن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو