پەرلەمانتارێکی کوردستان: دامەزراوەیەکی تورکیا ناوی خستوومەتە لیستی سزاوە 

٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠٤ پاش نیوەڕۆ

پەرلەمانتارێکی کوردستان: دامەزراوەیەکی تورکیا ناوی خستوومەتە لیستی سزاوە 

پەنجەرە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە حکومەتی تورکیا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و ناتوانێت لەمەودوا گەشت بۆ تورکیا ئەنجام بدات.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو دامەزراوەیەی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووم و ناوی خستوومەتە لیستی سزاوە، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە بابەتەکانیان بەمەترسی دادەنێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا.

دەشڵێت: هۆکاری دانانی ناوی من لە لیستی سزادا بۆ چالاکییەکانی شەقام و ئەو بابەتانە دەگەڕێتەوە کە لەسەر رۆژئاوای کوردستان نوسیومن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو