رێکخەری پێشووی نێوان پێشمەرگە و حەشد: 100 د۱عـ.،ـش بێنە ناوچەیەک ژمارەیان دە هێندە زیاد دەکات چونکە عەرەب لەگەڵیانن
٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٠٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
رێکخەری پێشووی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە باشوری کەرکوک دەڵێت، بەشێکی زۆر لەگوندنیشینە عەرەبییەکان "دڵ"ـیان لای د۱عـ.،ـشە و بیرکردنەوەیان تایەفییە.
نازم کەهیە، رێکخەری پێشووی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە باشوری کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عەرەبی سونە بیرکردنەوەیان تایەفییە و دەڵێن با دەسەڵات لای ئێمە بێت، بۆیە لەحکومەت رازی نین.
دەشڵێت: سەد چەکداری د۱عـ.،ـش بێنە ناوچەیەک ژمارەیان بۆ دە ئەوەندە زیاد دەکات، چونکە عەرەبی گوندەکان لەگەڵیانن.