ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پەنجەرە: لەهەرێمی کوردستاندا کەسێک نییە کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان بێت
٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە بۆشایی کەسێکدا دەژی کە کۆکەرەوەی هەموو خەڵکی کوردستان بێت، دوور لە بەرژوەندی حزبی.
بورهان مزەفەر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەرێم پێویستی بەکەسایەتییەکی هاوشێوەی جەلال تاڵەبانییە، کە بتوانێت بە رۆحی نیشتیمانیانە مامەڵە بکات و لای ئاسایی بێت زیان بە حزبەکەی خۆی بگەیەنێت، بەڵام لەپێناو میللەتدا سازش بۆ لایەنەکان بکات.
دەشڵێت: بەداخەوە هەرێم غیابی گەورەی کەسایەتییەکی کۆکەرەوەی هەیە.
جەختیکردەوە: یەکێتی و پارتی بەرژەوەندی حزبی و کەسییان پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی خستووە، لەکاتێکدا دەبووایە رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و دواتریش رۆژئاوای کوردستان، پاڵنەر بوایەن بۆ یەکڕیزیمان.