دوای ۱٤ ساڵ تۆمەتباری هێرشکردنە سەر "ئاسۆس هەردی" لەسلێمانی دەستگیر دەکرێت
٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای تێپەڕبونی ۱٤ ساڵ بەسەر هێرشکردنە سەر "ئاسۆس هەردی" سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە، مانگی رابردوو لە یەکێک لەبازگەکانی شاری سلێمانی تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر ناوبراو دەستگیر کرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، تۆمەتبارەکە ناوی (ئـا)یەو لەساڵی ۲۰۲۱ـەوە بەشێوەی غیابی حەوت ساڵ حوکم دراوە، لەو کاتەوە خۆی حەشار داوە و شوێنی نادیارە.
تۆمەتبارەکە ئەو کاتەی هێریشی کردوەتە سەر "ئاسۆس هەردی" لای بەرپرسێکی باڵای پێشوی یەکێتی دەوامی کردوە.