کۆشکەکەی ئەحمەد شەرع لەلایەن ئوردنییەکی بەرەچەڵەک فەڵەستینی لە کودەتا دەپارێزرێت
٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەره
دوای رووخانی رژێمی ئەسەد و پێکهێنانی سوپای نوێی سوریا، لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریاوە هێزی پاسەوانی کۆماری پێکهێنراوە، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەو هێزە بە فەرماندەیەکی بەرەچەڵەک فەڵەستینی سپێردراوە.
فیرقەی ٩٠ـی پاسەوانی کۆماری سوریا لەلایەن عەمید عەبدولڕەحمان حسێن خەتیب ناسراو بە ئەبوحسێن ئوردنی فەرماندەیی دەکرێت، ئەرکی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریایە لە کودەتای گروپەکان و هێرش.
فیرقەی ٩٠ـی پاراستنی کۆماری بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایشی دیمەشق و دابینکردنی سەقامگیری لەو شارە، هەروەک پاراستنی کۆشکی سەرۆکایەتیش لە ئەستۆی ئەم هێزەدایە.
عەمید عەبدولڕەحمان حسێن خەتیب، یەکێکبوو لە فەرماندە سەربازییەکانی دەستەی تەحریر شام، خاوەنی رەگەزنامەی ئوردنییە و بەرەچەڵەک فەڵەستینییە،
ئەو لە زانکۆی ئوردن بەشی پزیشکی خوێندووە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ـەو پێش تەواوکردنی خوێندن، ڕووی لە سوریا کردووە.