سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: هیچ بەڵگەیەک لەبارەی کۆبوونەوەی شەرع و رەغد سەدام لەبەردەستدا نییە
٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٩:٥٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان دەڵێت، بەدواداچوون بۆ دەنگۆی کۆبوونەوەی نێوان رەغد سەدام حسێن و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا دەکەن.
سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناتوانین کۆبوونەوەکە پشتڕاست بکەینەوە یاخود رەتبکەینەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەوبارەیەوە لەبەردەستدا نییە.
پێشتر میدیاکان لە زاری چالاکوانانی سیاسییەوە، هەواڵی کۆبوونەوەی رەغد سەدام حسێن و ئەحمەد شەرعیان بڵاوکردەوە.